Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:41

یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 63 دۆلار و 30 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا

کوردستان TV
100%


سەرکەوتنی کارەکانی خستنەوەسەرئاوی کەشتیە گیرخواردووەکەی نۆکەندی سویس و چاوەڕوانی لە بڕیاری کۆبوونەوەکەی یەکی نیسانی ئۆپیک پڵاس، کاریگەرن لە سنووردارکردنی دابەزینی نرخی نەوت.


له یەکەم رۆژی کاری هەفتەدا،‌ یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت لە بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ 63 دۆلار و 30سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.

رۆژی هەینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته،‌ 64 دۆلار و 89 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 64 دۆلار و 57 سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 9:19ي بةيانييةوە نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 1،96 دابەزیوە و به‌ 63 دۆلار و 30 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به‌ 59 دۆلار و 73 سەنت فرۆشرا.

سەرکەوتنی کارەکانی خستنەوەسەرئاوی کەشتیە گیرخواردووەکەی نۆکەندی سویس کاریگەربوو لە راگرتنی دابەزینی نرخی نەوتدا.

لە 24ی ئاداردا، کەشتییەکی بارهەڵگر بەهۆی گەردەلوولی خۆڵ و خراپی کەشوهەوا و و دابەزینی مەودای بینین لە نۆکەندی سویس کە یەکێکە لە گرنگترین کەناڵە ئاوییەکانی جیهان خۆی کێشا بە کەناری کەناڵەکەدا و گیریخوارد، بەهۆی گیرخواردنی کەشتیەکە کە ناوی "The Ever Given"ە نۆکەندەکە بە رووی هاتوچۆدا داخرا و کەشتیەکەی زۆر لە دەریادا بێ چارەمانەوە بۆ تێپەڕبوون بە نۆکەندەکەدا، بەو هۆیەشەوە گواستنەوەی نەوت و غازی شل راگیرا.

چاوەڕوانییەکان بۆ مانەوەی بڕی کەمکراوە لە بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی نیساندا، کە لەو کۆبوونەوەیەی ئۆپیک پڵاس لە یەکی نیساندا ئەنجامی دەدات بڕیاری لەسەر دەدرێت، دابەزینی نرخی نەوتی سنووردارکردووە.

لە لایەکی دیکەوە، بەهۆی نیگەرانییەکان لەبارەی مەترسی شەپۆلی نوێی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە زۆر وڵاتدا بەتایبەتی لە وڵاتانی ئەورووپادا رێکاری نوێ گیراوەتەبەر، ئەو دۆخە کاریگەری نەرێنیی کردووەتە سەر چاوەڕوانییەکانی ئاساییکردنەوەی ئاستی داخوازی بازاڕ لەسەر نەوت کە ئەوەش کاریگەری هەیە لەسەر دابەزینی نرخەکەشی.

باس لەوەیش ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 63 دۆلار و 35 سەنت بۆ63دۆلار و 58سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 62 دۆلار و 95 سه‌نت بۆ 62 دۆلار و 78سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.