سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان رایگه‌یاند: لایه‌نه شیعه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار و وه‌رگرتنی قه‌رزی نوێ ناكۆكن.
دكتۆر ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: لایه‌نه شیعه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار و وه‌رگرتنی قه‌رزی نوێ ناكۆكن ئه‌گه‌ر له‌و بابه‌ته بگه‌نه رێككه‌وتن ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مشه‌و دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیدا ئه‌نجامبدرێت، چونكه رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد گفتوگۆكان ئاسایین و خاڵی ناكۆكی گه‌وره له نێوان لایه‌نه‌كان نییه.
دووپاتیشی كرده‌وه مادده‌ی یازده له پرۆژه یاسای بودجه كه په‌یوه‌سته به پشكی هه‌رێم په‌سه‌ندكراوه و رێككه‌وتنی له باره‌یه‌وه كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.