ئەمڕۆ رێکەوتی 28/3/2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە بەئامادەبوونی بریکار و راوێژکارو ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی وەزارەت پێشوازی کرد لە( هانسی ئیسکوبار) باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق و( خوان فرنادیز راموس) نوێنەری گروپی کۆمپانیاکانی ئیسپانیا و خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی Hispasur و سەرۆکی سەنتەری بازرگانی لەهەولێر .
ئامانجی ئەم سەردانە بریتی بوو لە جەختکردنەوە و پەرەپێدان و هەماهەنگی زیاتر بۆ گواستنەوەی ئەزموونی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئیسپانیا لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەتایبەتی لەڕێگەی کردنەوەی سەنتەری بازرگانی ئیسپانی لە هەولێر بۆ مەبەستی برەودان بە بوارەکانی پیشەسازی و بازرگانی کشتوکاڵی و ئاشناکردنی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بە شێوازە نوێیەکانی بەرهەم هێنان و دابینکردنی ئامێر و تەکنەلۆژیایی کشتوکاڵی و گواستنەوەی ئەزمونی گروپی کۆمپانیاکانی ئیسپانیا بۆ هەرێمی کوردستان لە سێکتەرەکانی ئاژەلداری و پەلەوەر و سیستمی ئاودێری و کشتوکاڵی بەتایەتی لە بواری بنەتۆ و خانووی پلاستێکی .
لەکۆتایدا لەنێوان هەردوولادا دوابه دوای گفتوگۆکان و خستنەرووی ڕاو سەرنجەکانی ئامادەبووان چەندین راسپاردە و پێشنیاری گرنگ بەسەند کران کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کاری لەسەر دەکرێت . راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.