د. ئاراس قادر خۆشناو - سەرۆکی سەنتەری زانیاری و ستراتیژی کوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە رێککەوتنی بەغداو هەرێم لەسەر بودجەی ساڵی 2021 رایگەیاند
مانەوەی پەسەند كردنی بودجە بۆ پرسی سیاسی عێراق دەگەڕیتەوە ، زۆربەی كوتلەی سیاسییەكان بەهانەیەك دەدۆزێتەوە ، بەشە هەرەزۆری برگەكانی پرۆژە یاسای بودجە دەستكاری كراوە ، پرسی بودجە بریتیە لە سیاسەتی وڵات ، باس لە نرخی دینار دەكرێت كە كاری پەرلەمان نییە ، هەندێ بڕگە كاری حكومەتە پەرلەمان هەوڵی شێواندنی دەدات .
رونیشیكردەوە كە لە 2018 بە دواوە ساڵانە پەسەندكردنی بودجە دواخراوە ، هۆكاریش سیاسی بووە نەك هۆكاری تەكنیكی . نەبوونی بودجە واتا نەبوونی پلانی دارایی لە وڵات . واتا رۆژ ئاودیوكردن بووە . رێژەی بێكاری و هەژاری 30% یە ، واتا گرفت زۆرە ، بەڵام چارەسەری گونجاو دیارینەكراوە . ئێستا پرۆژە یاساكە هەندێ بڕگە لادراوە كە تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان . لە مادەی 11 و برگەی 3 ئەو خاڵانەی كە دیاریكرابوون لابراون .
د. ئاراس قادر خۆشناو - سەرۆکی سەنتەری زانیاری و ستراتیژی کوردستان ، رایگەیاند : شێوازی نووسینیان لە پرۆژە یاسای بودجە ناشەفافیەتی و ناروونی تێدایە و شێواندنی راستی و حەقیقەتەكانە . ئەوەی كە بەغدا دەیەوێت ، هەوڵدانە كە یەك دینار بۆ هەرێم نەنێرێت . لە پشت لایەنە سیاسییەكان ئەجیندای دەرەكی هەیە بۆ ئەوەی بەربەست بخەنە بەردەم پرۆژە یاسای بودجە .
هەرێمی كوردستان بە هەموو ئالیەتێكی دەستووری ئامادەیە . ئومێدپاكی خۆی نواندووە . تێپەراندی بودجە بێ كورد ئەگەرێكە ، دووری نابینین . ئاماژەشیدا كە هەوڵەكانی چاكسازی بەردەوامە ، خەرجیەكان كە ناپێویستن نەهێڵین ، فرەچەشنی داهات فەراهەم بكەین ، سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی پیشبخەین ، رەخساندنی هەڵی كار و چەندین هەوڵی دیكە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئارادایە و كاری لە سەر دەكرێت .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.