Erbil 2°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 07:39

پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی 2021ی عێراق دوا رێککه‌وتنی له‌سه‌ر کرا

کوردستان TV
#7
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مادده‌ی یازده‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق، په‌سه‌ند كرا ، هه‌رێمی كوردستان داهاتی دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ و نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی راده‌ستی به‌غدا ده‌كات، به‌غداش دوازده‌ پۆینت شه‌ست و حه‌وتی بودجه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.

پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی دووهه‌زار و بیست و یه‌كی عێراق دوا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا و به‌ پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستان داهاتی دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ به‌ نرخی نه‌وت له‌ كۆمپانیای سۆمۆ راده‌ستی به‌غدا ده‌كات له‌گه‌ڵ نیوه‌ی داهاته‌ نانه‌وتیه‌كان .

دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و كه‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌.

هێمن سابیر نێردراوی كوردستان تیڤی بۆ به‌غدا رایگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبووه‌وه‌ و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پشكی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا و له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا جێگیر كرا ، پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ مادده‌ی یازده‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌دا جێگر كراوه‌ .

هاوكات راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ر بودجه‌ رێككه‌وتوون و پێشنیازه‌كانیان جێگیر كراوه‌ .

به‌ پێی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، له‌ به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی داهاتی دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ و نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی له‌ لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، به‌غدا له‌سه‌دا دوازده‌ پۆینت شه‌ست و حه‌وتی بودجه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

نێردراوی كوردستان تیڤی راشیگه‌یاند كه‌ دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.