Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:55

پارێزگاری هەولێر لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەرانی ناحییەکانی سنووری شاری کۆیە کۆبووە

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەمە 2021.3.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و مەسعود کاڕەش و هێمن قادر جێگرانی پارێزگار و سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی لەئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، لە قائیمقامیەتی قەزایی کۆیە، لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەرانی ناحییەکانی سنووری شاری کۆیە کۆبووە. 

لەکۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر، تەئکیدی لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەڤەرەکە بەگشتیی لەگەڵ یەکتر کردەوە بۆ خزمەتکردنی شاری کۆیە و ڕایگەیاند: "کۆیە تایبەتمەنی خۆی هەیە و ئێمەش لەو تایبەتمەندییە و لەگرنگی شاری کۆیە دەگەین، کۆیە ناوچەیەکی گرنگی وڵاتی ئێمەیە کە هەموومان شانازی پێوەدەکەین، بۆیە ئەم شارە شایستەی هەموو جۆرە خزمەتکردنێکە، ئامانجی ئێمەش لەچوارچێوەی بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەکو پارێزگا خزمەتکردنی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمانە بەبێ جیاوازی.

پاشان سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی و هەستاری دۆخەکە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پارێزگاری هەولێر، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە پێویستە بەهەموو شێوەیەک لەسنووری پارێزگاکەمان لەسەرجەم قەزا و ناحییە و گوندەکان، تەواوی هەوڵەکانتان بخەنە گەڕ بۆئەوەی هاوڵاتییان بۆ پاراستی تەندروستی گشتیی و سەلامەتی گیانی خۆیان و ئازیزانیان پابەندبن بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر و لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان.

لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، تیشکی خستە سەر بەرنامەی کار و پلانەکانی پارێزگای هەولێر لە بوارە جیاجیاکان و جەختی لەوەکردەوە پێویستە هەمووان وەک یەک تیم کاربکەین بۆ ئەوەی چی باشە پێشکەشی دانیشتوانی شارەکەمان و خزمەتکردنی هاوڵاتییانی بکەین بەبێ جیاوازی و هەموو هەوڵێکیش بخەنە گەڕ بۆ ڕێزگرتن لەهاوڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕۆتین لەڕاییکردنی کاروبارەکانیان و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەهیچ کەس و لایەنێک نەدرێت زێدەڕۆیی و سەرپێچی بکاتە سەر موڵکی گشتیی و ئەنجامدانی زێدەڕۆیی و سەرپێچییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.