Erbil 31°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:49

دکتۆر خالس قادر : لە چوار هەفتەی داهاتوو بارودۆخی کۆڕۆنای گۆڕاو لە هەرێمی کوردستان باش نابێت

کوردستان TV
100%

دکتۆر خالس قادر ئەحمەد، ڕاوێژکاری تەندروستی لەپەرلەمانی کوردستان تایبەت بۆ کوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: لە چوار هەفتەی داهاتوو بارودۆخی کۆڕۆنای گۆڕاو لە هەرێمی کوردستان باش نابێت و  دەبێت هاووڵاتیان خۆپارێزی بە جدی بکەن.

راشیگه‌یاند: ئێستا دۆخەکە خراپە، لەوانەیە خراپتریش بێت بۆیە پێویسته هەمووان پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن، ماسک ببەستن، دوورکەونەوە لە شوێنی قەڕەباڵغ لەچوار هەفتەی داهاتوو بارودۆخەکە باش نابێت پێویستە هەمووان زۆر ئاگاداربن و هاوکاری یەکتربن لەخۆپارێزیکردن، تا شەپۆڵەکە تێدەپەڕێ و هێواش دەبتەوە.

ڕاوێژکاری تەندروستی لە پەڕلەمانی کوردستان گوتیشی: دەکرێت پلانی تازە بۆ کۆڕۆنای گۆڕاو دابندرێت بەڵام هەر گۆڕانکاریەک بکرێت ناگاتە ئەوەی کە هاووڵاتی تا چەندە پابەندی خۆپارێزی و ڕێنمایە تەندروستیەکان دەبێت.

 ئا/فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.