Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:58

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری میدیاییی سەرۆکایەتیی هەرێم سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەڵاح باباعەلی دەکات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری میدیایی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی نووسه‌ر و ڕۆژنامەنووس سەڵاح باباعەلی (سەڵاحی مێهرپەروەر) ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

بەداخەوە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئاداری 2021، هاوڕێ و هاوکارمان، نووسه‌ر و ڕۆژنامەنووس سەڵاح باباعەلی (سەڵاحی مێهرپەروەر) بە نەخۆشیی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.

پرسە و سەرەخۆشی لە هاوسەر و منداڵەکانی، بابا عەلیی باوکی و کەسوکارەکەی دەکەین و هاوخەمیانین.

خوالێخۆشبوو سەڵاح باباعه‌لی کە ڕۆڵەی بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و وڵاتپارێز بوو، میدیاکارێکی لێهاتوو و پڕ بەخشش بوو و خزمەتێکی زۆری ڕۆژنامەگەریی هەرێمی کوردستان کرد.

خودای مەزن گیانی بخاتە به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی و سەبووری و دڵنەوایی بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری میدیایی

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

٢٠٢١/٣/٢٨

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.