Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:32

هونه‌رمه‌ندی میللی و پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی ئه‌یلول "نوری باریکه‌یی" کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28 ى 3 ى 2021 ، هونه‌رمه‌دی میللی و پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی ئه‌یلول كۆچی دوایی كرد .

هونه‌رمه‌ند نوری باریکەی خەڵکی گەرمیانە و ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌ ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه‌ ده‌یناڵاند ئه‌مرۆش له ‌یه‌كێك له ‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر به ‌نه‌خۆشییه‌ درێژ خایه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

هونه‌رمه‌ند نوری باریكه‌یی جیا له‌ خه‌رمانی گه‌وره‌ی هونه‌ری هه‌میشه‌ به‌ گۆرانی و سروده‌ نیشتیمانییه‌كانی پشتگیری له ‌شۆرش و پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه‌ .

1

هه‌ڵۆ جه‌باری
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.