بهبۆنهی كۆچی دوایی كەرەمێ سەیاد كەسایەتیی كوردی ئەرمەنستان بارهگای بارزانی پهیامێكی هاوخهمی بڵاوكردهوه و رایدهگهێنێت: كەرەمێ سەیاد كەسایەتییەكی خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەر بوو كە دەیان ساڵی تەمەنی خۆی بۆ بەشی ڕادیۆی كوردیی ئیریڤان تەرخان كرد و خۆی و خانەوادەكەی خزمەتێكی زۆری زمان و ئەدەبی كوردی و بەردەوامیی ڕادیۆی كوردیی ئیریڤان كردووە.
دهقی پهیامهكه:
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ كۆچی دوایی كەسایەتیی كوردی ئەرمەنستان كەرەمێ سەیاد
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری كوردی ئەرمەنستان (كەرەمێ سەیاد)ـمان پێ گەییشت. كەرەمێ سەیاد كەسایەتییەكی خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەر بوو كە دەیان ساڵی تەمەنی خۆی بۆ بەشی ڕادیۆی كوردیی ئیریڤان تەرخان كرد و خۆی و خانەوادەكەی خزمەتێكی زۆری زمان و ئەدەبی كوردی و بەردەوامیی ڕادیۆی كوردیی ئیریڤان كردووە.
سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ڕۆشنبیرانی كوردستان و جەماوەری كوردی ئەرمەنستان و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
هیوای سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك دەخوازین و ڕۆحی كەرەمێ سەیاد شاد بێت.
بارەگای بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.