گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات و رایدهگهێنێت: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، دوێنێ زۆرترین ژمارەی تووشبووی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە.
د.ئاسۆ حەوێزی لەههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆری كۆمهڵایهتی فهیس بووك بڵاوی كردهوهتهوه: ژمارەیەكی زۆر لهتووشبووانی كۆرۆنا داخیلی نەخۆشخانەكان كراون و قەرەوێڵەكانی بەشی چاودێری چڕ خەریكە پڕ دەبێتەوەو جێگە نامێنێت.
هاوكات د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش هۆشداری دەدات رایدهگهێنێت: جگە لە كۆرۆنا كۆنەكە سێ جۆری تری كۆرۆنای گۆڕاومان دیاریكردوە، بۆیە ئێستا لەقۆناغی مەترسیداین.
سەباح هەورامی لە بڵاوكراوەیەكیدا لە فەیسبوكی خۆی دەڵێت، حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە وەك وڵاتان رێكاری زانستی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرێتەبەر، زۆر شوێنیش بەهێندەی قوتابخانهكان گرنگ نین و كراونەتەوە كەچی قوتابخانهكان تاكو ئێستا داخراون.
راشیدهگهێنێت: دوای ئەوەی ژمارەیەك كیتی تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاومان هێناوەو پشكنینمان كردووە، توانیمان سێ جۆری ڤایرۆسی گۆڕاوو جۆرە كۆنەكە دەستنیشان بكەین لەنێوان ئەو كەسانەی پشكنینەكەمان بۆ ئەنجامداون.
ناوبراو لە كۆتاییدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی خۆپارێزی بن.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.