وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی 3ی 2021، مووچه‌ی مانگی 3 ى ساڵی 2021ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و شوێنی دیكه دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای گشتی ئاسایش، وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای مین، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: سبه‌ی دووشه‌ممه 29 ى 3 ى 2021، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی گه‌شتوگوزار، كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی سێشه‌ممه‌ش 30ی3 مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و چوارشه‌ممه‌ش 31ی 3 2021، مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.