Erbil 6°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 01:06

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ ده‌خاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوێنێ به‌شیر حه‌داد ،جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ھاوبه‌شی نێوان لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانی حكوومه‌تی فیدراڵ كرد كه‌ تایبه‌ت به‌ تاوتوێكردنی مادده‌ و بڕگه‌كانی نێو پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021، سازكرابوو.

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ووردی مادده‌ و بڕگه‌كانی نێو پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021 تاوتوێ كراوه‌.

وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، مادده‌ و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی 2021، بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

رۆژی ھه‌ینی، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی تایبه‌ت به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021ی بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دواخست، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ده‌رفه‌تدان به‌لیژنه‌ی دارایی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و برگه‌ و ماددانه‌ی ناكۆكیان له‌سه‌ره‌

بڕیاربوو رۆژی شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ ئه‌نجام بدرێت،به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 3ی ئێواره‌ دواخرا.

222

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.