سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر قەدری یڵدرم پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه رایگهیاند: هەوڵ و ماندووبوونەكانی دكتۆر قەدری یڵدرم بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەب و مێژووی كورد جێگەی پێزانینە، ئهمه دهقهكهیهتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و ئاكادیمیسیەنی كورد لە باكوور و مامۆستای هەردوو زانكۆی دیاربەكر و ماردین (دكتۆر قەدری یڵدرم)ـمان بیست. توێژینەوە و هەوڵ و ماندووبوونەكانی دكتۆر قەدری یڵدرم بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەب و مێژووی كورد جێگەی پێزانینە و، لەدەستدانی كەسایەتییەكی وەك دكتۆر قەدری خەسارەتێكی گەورەیە.
سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و هەموو ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢٧ـی ئاداری ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.