Erbil 6°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 00:55

هێزی دەریایی ئەمریکا یارمەتی حکومەتی میسر دەدات

کوردستان TV
100%

کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند: هێزی دەریایی ئەمریکا یارمەتی حکومەتی میسر دەدات لە پرۆسەی دەرهێنانی کەشتییە بار‌ڵگره‌ زەبەلاحه‌كه‌، کە لە ئێستادا كه‌ناڵی سویسی داخستووه‌.

كه‌ناڵی فۆكس نیوز له‌سه‌ر زاری جێسیکا ئێڵ ماکنوڵتی گوته‌بێژی پنتاگۆن ئاشكرایكرد،  تیمێکی پسپۆڕ و شارەزای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا کە لەنێویاندا ئەندازیارانی پسپۆڕ له‌ راستكردنه‌وه‌ی كه‌شتی هه‌یه‌، ره‌وانه‌ی میسر كراون، تاكوو هاوكاری به‌پرسانی میسر بكه‌ن له‌ ده‌رهێنانی ئه‌و كه‌شتییه‌ بارهه‌ڵگره‌ی كه‌ له‌ كه‌ناڵی سویسدا گیری خواردووه‌.

ماکنوڵتی هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌، ئێمە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە، بەڵام لەم کاتەدا هیچ شتێکی دیاریكراومان نییە کە بۆ پشتگیریی له‌و ره‌وشه‌ پێشکەشی بکەین.

به‌رپرسێكی دیكه‌ی پنتاگۆن به‌ فۆكس نیوزی راگه‌یاند: میسیره‌كان ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌ ته‌نها ئه‌م ئه‌ركه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن و ئێمه‌ ته‌نها بۆ هاوكاری كردن لێره‌ین. كه‌شتی ئیڤه‌ر گیڤنی تایوان كێشی دووسه‌د و بیست هه‌زار تۆنه‌ وله‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ به‌سه‌دان كانتینه‌ر باره‌وه له‌ وڵاتی چینه‌وه‌ به‌ره‌و به‌نده‌ری رۆتردام به‌رێكه‌وت، به‌ڵام له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونیدا به‌ هۆی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا له‌ كه‌ناڵی سویس گیری خوارد، به‌مه‌ش تا ئه‌مڕۆ ئه‌و رێڕه‌وه‌ ستراتیژییه‌ ئابوورییه‌ داخراوه‌.

ماوەى پێنج رۆژە کەشتى بازرگانى ئێڤەرگرین کە لەلایە کۆمپانیایەکى ژاپۆنیەوە خاوەندارێتی دەکرێت لە نۆکەندى سوێسدا گیرى خواردووە، تائێستاش هەوڵەکانى دەربازکردنی بێ ئەنجام بوون.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.