بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، بەهۆی هەڵكردنی بارستە هەوایەكی سارد بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەكان هەیە.
له‌راگه‌یاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مرۆ شه‌ممه 27 ى 3 ى 2021 ، ئاسمانی هه‌رێم لەنێوان نیمچە هەور و هەور دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاكاندا، هەروەها بەفرێكی كەم لە هەندێك ناوچە بەتایبەتی ناوچە شاخاوی و سنوورییەكان ده‌بارێت.
كه‌شناسی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریایی ناوەراستەوە پێشبینی دەکرێ لە نیوەرۆ ئه‌مرۆ شەپۆلێکی بەفر و بارانی كه‌م بۆ مامناوەند ناوچە شاخاویەکانی هەولێر و دهۆک و بەشێکی دەڤەری راپەرین و سلێمانی بگرێته‌وه و لە ناوچەکانی تریش ئەگەری دڵۆپە بارانی لاواز هەیە.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: هه‌روه‌ها به‌هۆى هاتنى بارسته هه‌وایه‌كى نیمچه سارد له توركیاوه ئه‌مرۆ شه‌ممه پله‌كانى گه‌رما تا ڕاده‌یه‌ك دابه‌زێت به تایبه‌ت له باكورى هه‌رێمی كوردستان ، خێرایى باش (20-25)كم/س .
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.