فراكسیۆنی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت كه ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یاسای بوودجه ناده‌ن ، ئه‌گه‌ر نرخی 100 دۆلار نه‌كرێته 125 هه‌زار دینار.
ئه‌حمه‌د مه‌دلول جه‌ربا ،سه‌رۆكی فراكسیۆنی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ده‌نگ له‌سه‌ر بوودجه ناده‌ین، ئه‌گه‌ر نرخی دۆلارێك نه‌كرێته هه‌زارو 250 دینار.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی له راگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: له رۆژی 18-3-2021 به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و روون هه‌ڵوێستی خۆمان راگه‌یاندووه كه فراكسیۆنه‌كه‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سندكردنی بوودجه نادات، ئه‌گه‌ر نرخی دۆلارێك نه‌كرێته هه‌زارو 250 دینار،ئێستاش جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌مان هه‌ڵوێستی پێشوومان هه‌یه.
دوێنێ هه‌ینی، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی 2021ی بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه دواخست، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ده‌رفه‌تدان به‌لیژنه‌ی دارایی و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی ناكۆكیان له‌سه‌ره.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڵاویكرده‌وه كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له نرخی دۆلار نه‌كراوه و ده‌ستكاریكردنی نه‌رخه‌كه‌ش له‌ده‌سه‌ڵاتی بانكی ناوه‌ندی و حكومه‌ت دایه، چاودێرانی سیاسی عێراقیش ده‌ڵێن: قسه‌كردن له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ته‌نها بۆ راكێشانی هه‌ست و سۆزی شه‌قامه‌و نزیك بوونه‌وه‌یه له واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.