به‌گوێره‌ی ھه‌واڵی میدیا ناوخۆییه‌كانی میسر، مسته‌فا مه‌دبوولی، سه‌رۆكوه‌زیرانی میسر ، بریاری نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی رووداوی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی پارێزگای سوھاج كه گیانله‌ده‌ستدانی 32 كه‌سی لێكهوتهوه ئاشكراكرد.
مه‌دبوولی، رایگه‌یاند حكوومه‌ت قه‌ره‌بووی ماددی خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان ده‌كاته‌وه.
به‌پێی ھه‌واڵه‌كه، حكوومه‌ت به بڕی 100 ھه‌زار جونه‌یھی میسری (ده‌كاته نزیكه‌ی شه‌ش ھه‌زار دۆلار) قه‌ره‌بووی ئه‌وانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه ده‌كاته‌وه و بڕی 40 ھه‌زار جونه‌یه (ده‌كاته نزیكه‌ی دوو ھه‌زار و 500دۆلار) به برینداره‌كان ده‌دات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی میسر، ژماره‌ی برینداره‌كانی رووداوه‌كه‌ی نوێكرده‌وه و رایگه‌یاند ژماره‌كه بۆ 165 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی میسر له یه‌كه‌م راگه‌یه‌ندراوی دوای رووداوه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له شارۆچكه‌ی تهھتای سه‌ربه پارێزگای سوھاج به‌ریه‌ككه‌وتوون و له ئاكامدا 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 65 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له دووه‌م نوێكردنه‌وه‌دا ژماره‌ی برینداره‌كانی به 108 بریندار راگه‌یاندبوو.
جێگه‌ی باسه، له 9ی كانوونی دووه‌می 2020دا له رووداوێكی دیكه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له میسر گیانیانلهدهستدانی 22 كه‌سی لێكهوتبوویهوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.