جۆ بایدن،سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بانگھێشتی 40 سه‌ركرده‌ی جیھانی بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی كه‌شوھه‌وا كردووه كه بڕیاره له 22-23ی نیسان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی كه له كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ھاتووه، "سه‌رۆك بایدن، بانگھێشتی 40 سه‌ركرده‌ی جیھانی بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی كه‌شوھه‌وا كه ئه‌مریكا میوانداریی ده‌كات و له 22-23ی نیسان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كردووه".
راگه‌یه‌نداروه‌كه‌ی كۆشكی سپی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه لووتكه‌كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ رای گشتی په‌خشدكرێت و ئه‌وه‌ی وه‌بیرھێنایه‌وه كه بایدن، له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه رێككه‌وتنی پاریس بۆ كه‌شوھه‌وا كه سه‌رۆكی پێشوو دۆناڵد تره‌مپ لێی جیاببویه‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كان، جه‌خت له سه‌ر پێویستیی گرتنه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی به‌ھێزتر له دژی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوھه‌وا و سووده ئابوورییه‌كانی ده‌كرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاتووه، "پێش به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوھه‌وا، كه مانگی تشرینی دووه‌م له گلاسگۆ كۆده‌بنه‌وه، ئه‌م لووتكه‌یه رووداوێكی گرنگ ده‌بێت".
له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ھه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆكی چین شی چینپینگ، سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا چارلس میشێل، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگیلا مێركل، سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسن، له نێو ئه‌و 40 سه‌ركرده‌یه‌دان كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن بانگھێشتی لووتكه‌كه‌ی كردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.