دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی 2021ی بۆ رۆژی یەکشەممە دواخست.
دوێنێ ھەینی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی 2021ی بۆ رۆژی یەکشەممە دواخست، ئەوەش بەمەبەستی دەرفەتدان بەلیژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو برگە و ماددانەی ناکۆکیان لەسەرە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، "دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریداوە کە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ رۆژی یەکشەممە دوابخرێ".
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەم پرسە ئەنجام بدرێت.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بوودجه، په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.