وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند: لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل 13 کەس برینداربوون.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند: دوانیوه‌ڕی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له‌ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای گرشین سحێلا لە جۆری کیا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی تویوتا دەبڵ 13 کەس برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک گوتیشی: زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان كه‌وتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.