ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی عێراق، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیوانی جوند و دیوانی غه‌نائیمی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆرستی داعشیان له ناوچه‌ی جیاجیا له موسڵ ده‌ستگیركرد.
ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: هێزه‌كانی ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری، توانیویانه 11 چه‌كداری داعش له ناوچه‌ی جیاجیای مووسڵ ده‌ستگیر بكه‌ن.
له به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ندێك له تیرۆریسته‌كان چه‌كداری دیوانی جوند و هه‌ندێكی دیكه‌یان له دیوانی غه‌نائیم بوون، كه به ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا و ویلایه‌تی دیجله ناسراون.
هاوكات ئاماژه به‌وەشدراوه، ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه ناوه، كه تاوانیان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان كردووه و به بۆمبی چێنراو هێزه ئه‌منییه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج.
له ئێستادا ده‌ستگیراوه‌كان به‌پێی رێككاره یاساییه‌كان رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه و رێوشوێنی پێویستیان به‌رامبه‌ر وه‌رگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.