نرخی نەوت لە یەکەم رۆژی هەفتەی مامەڵەکانیدا بە رەنگی سوور دەستیپێکرد، هۆکارەکەشی بۆ بەردەوامی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا دەگەڕێتەوە و خواستی بۆ سووتەمەنی کەمکردووەتەوە.
ئهمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتی پێوانەیی لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئایار بە رێژەی زیاتر لە سهدا ئۆ پۆینت پهنجا و حهفت بۆ شهست و سێ دۆلار و ههشتا سەنت دابەزی.
ههروهها نرخی بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بۆ شهست دۆلار و حهفتا سەنت دابەزی.
بە درێژایی هەفتەی رابردوو نرخی ئەو دوو جۆرە نەوتە سهدا شهش نرخەکانیان لە دەستداوە.
جێی ئاماژهیه ئەمە لە کاتێکدایە، بۆ سنووردارکردنی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا، ئەڵمانیا پلان دادەڕێژێت تاوەکو مانگی ئایار رێوشوێنی نوێ دیاری بکات.
ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووان لە وڵاتەکە بەردەوام لە هەڵکشانە و بەرپرسانی وڵاتەکەش دەڵێن، بەردەوامی ژمارەی تووشبووان بەو شێوەیە گوشار دەخاتە سەر نەخۆشخانەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.