مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی نوسینگەی ڕۆژئاوا دوو تەقەكەریان دەستگیركرد.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئامەژە بەوە دەکەن، رۆژی 21-3-2021 , مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی كە لەناو شارو ناوچە گەشتیارییەكان بڵاوەیان پێكرابوو دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەناو شاری سلێمانی و شاخی گۆیژە تەقەیان كردبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتاو چەكێك لە جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتباران بووە.
پۆلیسی سلێمانی دهڵێت: ئەو کەسانە تەمەنیان (18) ساڵ و (20) ساڵ بووە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.