لە یەکەم ڕۆژی جهژنی نەورۆزدا لە سنووری پارێزگای هەولێر لە پێنج ڕووداوی جیای هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 14ـی دیکەش برینداربوون.
لەمبارەیەوە فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگهیاند: دوێنێ یەکشەممە 21ـی ئادار و لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا، لە پێنج ڕووداوی جیاجیای هاتوچۆدا 18 كهس بوونهته قوربانی كه چوار حاڵهتی گیان لەدەدستدان و 14 کەسی دیکەش برینداربوون.
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد: "یەکێک لە رووداوەکان کە زۆرترین قوربانیی لێ کەوتووەتەوە، لەڕێگەی هەولێر بۆ شەقڵاوە بووە کە تێیدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
هەموو ساڵێک لە ڕۆژانی نەورۆزدا و بەهۆی چوونە دەرەوەی هاووڵاتییان و دروستبوونی قەرەباڵغی لەسەر ڕێگەوبانەکان، ڕووداوەکانی هاتوچۆ ڕوو لە زیادبوون دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.