حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشه‌ممه یەکەمین کاروانی ڤاکسینی کۆڤاکس دەگاتە عێراق کە لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، گرێبەستیان بۆ کڕینی 16 ملیۆن ڤاکسین کردووە.
باسی لەوەشکرد، ئەو 16 ملیۆن ڤاکسینە، تێچووەکەی 170 ملیۆن دۆلارە.
كۆڤاكس كورتكراوه‌ی ناوی كۆڤید ـ ڤاكسینه و دروستكراوی هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر بیۆنتیك و مۆدێرنایه و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م ڤاكسینه دروستكراوه‌كانی دیكه باشتره.
له ئێستادا دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌ربڵاو له وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌كارده‌هێندرێت عێراقیش له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه بڕێكی زۆر له‌و ڤاكسینه‌ی كڕیوه و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینه‌كه ده‌گات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له ڤاكسینه‌كه ره‌وانه بكرێت.
تا ئێستا دوو كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری سینافۆرمی چینی گه‌یشتۆته عێراق به‌ڵام ڕێژه‌كه‌ی كه‌مبوو له‌و ڕێژه‌یه‌ش بڕی پێنج هه‌زار دۆزی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.