دوای زیاتر له ساڵێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا سه‌رۆكی مه‌دغه‌شقه‌ر ره‌تیده‌كاته‌وه خۆی و دانیشتووانی وڵاته‌كه‌ی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا وه‌ربگرن و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری به گیای سروشتی به شیاوتر ده‌زانێت.
به گوێره‌ی میدیا نێوخۆییه‌كانی مه‌دغه‌شقه‌ر ئه‌ندریا راگۆلینا سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه هیچ جۆره ڤاكسینی كۆرۆنا هاورده‌ی مه‌دغه‌شقه‌ر نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت خۆی و گه‌له‌كه‌ی جۆره گیایێكی سروشتی به‌كارده‌هێنن كه به گووته‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له ڤاكسین باشتره.
سه‌رۆكی مه‌دغه‌شقه‌ڕ ئه‌و به‌رهه‌مه به چای موعجیزه ناوده‌بات كه له جۆره گیایێكی سروشتی ئه‌و وڵاته به‌رهه‌مده‌هێندرێت.
سه‌رۆكی مه‌دغه‌شقه‌ر به بیانووی هه‌بوونی كاریگه‌ری لاوه‌كی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی، ڤاكسینی كۆرۆنا به شیاو نازانێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی به جێگه‌ی ڤاكسین گیای سروشتی به‌كارده‌هێنن و ئامۆژگاری دانیشتووانی وڵاته‌كه‌شی ده‌كات دووربكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا.
نووسینگه‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری دا له به‌كارهێنانی چای موعجیزه‌ی دروستكراوی وڵاتی مه‌دغه‌شقه‌ر كه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی جێده‌هێڵێت به تایبه‌ت له‌سه‌ر تووشبووانی نه‌خۆشی مه‌لاریا به‌ڵام ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌دغه‌شقه‌ر ره‌تیانكرده‌وه ده‌ستبه‌رداری به‌كارهێنانی ئه‌مجۆره گیا سروشتییه بن. مه‌دغه‌شقه‌ر كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی سه‌رووی 28 ملیۆن كه‌سه تا ئێستا 22 هه‌زار و 400 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆماركراوه كه له‌و ژماره‌یه 21 هه‌زار كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 351 كه‌سیش مردوون و له ئێستادا كه‌متر له هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.