لە خورماتوو، سێ جوتیار لەلایەن داعشەوە رفێنران، هێزه‌كانی ئه‌منیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نووسی جووتیاره‌كان نادیاره و كه‌س هیچیان له‌باره‌وه نازانێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، لە گوندی حلێوەی سەربە قەزای خورماتوو، سێ جوتیار لەلایەن داعشەوە رفێنران.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه ناسنامه‌ی ئه‌و جووتیارانه تا ئێستا ئاشكرا نین و پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهی ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له شوێنی ڕووداوه‌كه كردووه و ده‌یانه‌وێ زانیاری ورد و ته‌واویان ده‌ست بكه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.