Erbil 6°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 03:08

که‌شناسی هه‌رێم: شه‌پۆلێکی باران بارین هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ى ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ پێشبینى ده‌كرێ ئاسمانى ناوچه‌كه‌مان بگۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینى كه‌مێك نمه‌ باران به‌ تایبه‌ت له ڕۆژئاواى هه‌رێم‌ و ناوچه‌ شاخاویه‌كان.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ پێشبینى ده‌كرێ له‌ دواى نیوه‌ڕۆ وه‌ شه‌پۆلێكى باران بارین زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم بگرێته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان بارانى به‌لێزمه‌ و وه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانیش نمه‌ باران و هه‌ندێ كاتیش بارانى مام ناوه‌ند ده‌بارێ وه‌ هه‌ندێ جار هه‌وره‌ تریشقه‌شى له‌ گه‌ڵ ده‌بێت وه‌ خێرایى با (20-30)كم/س ده‌بێت, هه‌ندێ كاتیش ده‌گاته‌ سه‌رووى 33كم/س.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: ڕۆژى چوار شه‌ممه باران بارین به‌ شێوه‌ی بچڕ بچڕ به‌ردوام ده‌بێت به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵات و باكورى ڕۆژهه‌ڵات وه‌ له‌ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست نمه‌ باران ده‌بارێت وه‌ له‌ شه‌ودا كاریگه‌ریه‌كه‌ى ته‌نها له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ڕۆژى پێنج شه‌ممه كاریگه‌رى باران بارینه‌كه‌ ته‌نها له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كانى باكور ده‌بێت له‌ گه‌ڵ بارینى به‌فرێكى كه‌م له‌و ناوچانه‌ له‌ گه‌ڵ دابه‌زینى كه‌مى پله‌كانى گه‌رما پاشان كۆتایى دێت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.