Erbil 6°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 02:50

عه‌مار ئه‌لحه‌کیم پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌کات

کوردستان TV
100%

 پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٣/٢١ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌ سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ی نیشتمانیی عێراقه‌وه‌ پێشگه‌یشت.

به‌ڕێزیان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ی کوردییه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی کرد و هیوای جه‌ژنێکی شاد و سه‌رکه‌وتنی بۆ خۆیان و خه‌ڵکی کوردستان خواست.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی، وێڕای سوپاسکردنی به‌ڕێزیان بۆ پیرۆزبایی، هیوای خواست جه‌ژن به‌ خێر و خۆشی بۆ وڵات و هه‌موو لایه‌ک بگه‌ڕێته‌وه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.