موحسین قەسرۆکەیی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەقڵاوە، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند: کاتژمێر 8:30 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆز، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی سۆرک ـ شەقڵاوە ڕوویدا.
موحسین قەسرۆکەیی هەروەها رایگەیاندووە: بەهۆی پێکدادانکەوە، 10 گەشتیار برینداربوون، ئاشكراشی كرد، سەرنشینەکان خەڵکی بیانی و خەڵکی سۆران و هەولێر بوون کە برینی شەش کەسیان سەختە و بۆ چارهسهری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.