هاووڵاتییانی كوردستان به كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز و پۆشینی جل و به‌رگی كوردییه‌وه، یادی سه‌ری ساڵی نوێیان كرده‌وه.
به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی به‌پۆشینی جلی كوردیه‌وه له شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆزكرا.
ئێوارەی ئەمرۆ، 2021.3.20، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەن و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و جێگرانی پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و قائیمقامی ناوەند و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەک لە خانەوەدە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان، لەسەر قەڵایی هەولێر، لەرێورەسمێکدا بە ڕەچاوکڕدنی دۆخی تەندروستی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، لەلایەن بنەماڵە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان ئاگری نەورۆز کرایەوە.
لەڕێو رەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر، وێڕای داوای لێبوردن لە خەڵکی شاری هەولێر کە بۆ ئەمساڵ بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان نەتوانرا بەشێوەیەکی جەماوەری فراوان ئەو ڕێورەسمە سازبکرێت ڕایگەیاند: کردنەوەی ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ لە هەولێر، بۆ ڕێزگرتنە لە شەهیدان و حورمەت نواندنە بۆ ئەکەسانەی کە بوونە هەوێنی سەرکەوتنی کوردستان و مانەوە و خۆڕاگری گەلەکەمان، ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ لەلایەن دایکێک کە دایکی پێنج شەهیدە، لەلایەم کوڕێک کە باوک و سێ برای شەهیدە و لەلایەن بنەماڵەی شەهیدێکی قارەمان کە لەشەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش نەخشی نواند، هەروەها لەلایەن کوڕ و کچ و خێزانی شەهید مامۆستا ئیبراهیم کە لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا لەشەقڵاوە وەکو مامۆستایەک شەهید بوو، هەروەها لەلایەن کوڕی برای جوانەمەرگم د.فەرسەت سۆفی، وەک هێما و سیمبولێک بۆ هەموو شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی هەولێری پایتەخت کرایەوە.
گوتیشی: وه‌كو رێزێك بۆ خوێنی شه‌هیدانی كوردستان ئاگری نه‌ورۆز له‌لایه‌ن دایكی پێنج شه‌هید كراوه‌ته‌وه.
هاوكات پارێزگاری هه‌ولێر داوای له هاووڵاتییان كرد بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رگی ئازیزانیان نه‌بینن پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شاری سلێمانیش هاووڵاتییان به به كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز و پۆشینی جل و به‌رگی كوردییه‌وه، یادی سه‌ری ساڵی نوێیان كرده‌وه، له سلێمانی ساڵانه وه‌ك نه‌ریتێك له ئێواره‌ی بیستی ئاداردا هاووڵاتییان به پیاده دێنه نێو شه‌قامه‌كانی سه‌نته‌ری شار و به‌ده‌م گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێ و ده‌ربڕینی خۆشی و شادی تا دره‌نگانی شه‌و به دیار یارییه ئاگرینه‌كانه‌وه ده‌مێننه‌وه.
دانیشتوانی سلێمانی له‌م یاده‌دا داوای یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن و هیواخوازن ئه‌م جه‌ژنی نه‌ورۆزه سه‌ره‌تای به‌دیهاتنی ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستان بێت.
هه‌رچه‌نده ساڵی رابردوو به‌هۆی پێگیری كردن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان یادی سه‌ری ساڵی تازه نه‌كرایه‌وه، ئه‌مساڵیش سه‌ره‌ڕای پێگیركردن به ڕێكاره‌كان و به‌ستنی ده‌مامك و پاراستنی مه‌ودا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌م یاده به‌رز و پیر‌وز راگیرا.
لەسەر چیای باشیک ھێزەکانی پێشمەرگە ئاگری نەورۆزییان کردەوەو ھیوایان خواست ئەم جەژنە دەرفەتێک بێت بۆ ئاشتەوایی و خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیانی کوردستان.
هه‌روه‌ها به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی به‌پۆشینی جلی كوردیه‌وه ئاگری نەورۆز لە ھەر چوارپارچەی کوردستان کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.