دوای ئەوەی ئه‌مرۆ بارەگای کۆمیتەی حزبی شیوعی کوردستان به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز ئاڵای كوردستانیان به‌رزكردبۆوه‌وه، پۆلیسی پێی راگه‌یاندوون ده‌بێ ئاڵای كوردستان بێنه خواره‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كارمه‌ندانی بنکەی پۆلیسی رحیم ئاوە چوونه‌ته سەر بارەگای کۆمیتەی حزبی شیوعی کوردستان لە کەرکووک و داوای کردووە ده‌بێت ئاڵای کوردستان دابگرن، دوای ئەوەی ئه‌مرۆ شه‌ممه 20/3/2021 به‌بۆنه‌ی ئاھه‌نگی جه‌ژنی نەورۆزەوە بارەگای کۆمیتەی حزبی شیوعی کوردستان ئاڵای کوردستانیان بەرز كردبۆوه‌وه.
بنکەی پۆلیسی رحیم ئاوە وەک خۆیان وتویانە ئەوان بە فەرمانی عەلی فریجی فەرماندەی نوێ ئۆپه‌راسیۆنەکانی کەرکووک ئەو کارە دەکەن.
شایه‌نی باسه به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه‌ركووك راده‌ستی میلیشیا شیعه‌كان كرا، له‌م پارێزگایه ئاڵای كوردستان قه‌ده‌غه‌كرا، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه كه‌ركووكیان راده‌ستی میلیشیاكان كرد رێگری له‌وانیش كرا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه‌یان به‌رزبكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.