Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 11:54

وەزیری پێشمەرگە له‌باره‌ی دواکەوتنی مووچەی پێشمه‌رگه‌ دڵنیایی ده‌دات

کوردستان TV
#7
100%

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: بەباشی لە خراپی بارو گوزەرانی ئێوە تێدەگەم، نیگەرانبووین لە دۆخی دواکەوتنی مووچەکانتان، بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە، لەهەوڵەکانمان نەوەستاوین و لە ئایندەیەکی نزیکدا چارەسەر دەبێت.

سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه‌ ئازا و قاره‌مانه‌كان، کەمئەندابووانی سەنگەر و گه‌لی ئازاو خۆراگری كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م.

‎هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە قارەمانێتی و قوربانیدانی زۆر، ھاووڵاتیانی کوردستانیش بە خۆڕاگری و نیشتمانپەروەریان بەسەر چەندین کۆسپ زاڵ بوون، دەخوازم لەئایندەیەکی نزیکیشدا بەسەر تەنگژەو گرفتەکانی ئێستاشامان زاڵبین.

‎نەورۆز، کە تاکە بۆنەی نەتەوەییە بە بێ جیاوازی بۆتە کۆکەرەوەی هەمووان و رەمزی ئازایەتی و کۆڵنەدان و نەبەردیە، با بەهەمان روحیەتەوە رووبەڕووی ئاستەنگ و گرفتەکان ببینەوە و لەو رێگەیەشەوە، دەسکەوت و ئەزموونەکەمان بپارێزین.

‎رێگای سەرکەوتن و رزگاربوون لە دەرد و نەهامەتیەکان چیرۆکی ئازایەتی چەندین جارەی گەلی ستەمدیدەی کوردستان بووە، دڵنیام بەم گوڕوتینەوە ئەو قۆناغەش تێدەپەڕێنین.

‎پێشمەرگه نەبەردەکان...

‎بەباشی لە خراپی بارو گوزەرانی ئێوە تێدەگەم، نیگەرانبووین لە دۆخی دواکەوتنی مووچەکانتان، بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە، لەهەوڵەکانمان نەوەستاوین و لە ئایندەیەکی نزیکدا چارەسەر دەبێت.

‎چۆن لە رابردوو، پێشمەرگە پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستان بووە، ئێستاش بەئەرکی نیشتمانیانەی خۆی و بە گیانی نەبەزی و دلێرانەی بۆ سەلامەتی و پاراستنی خەڵکی کوردستان و سەرکەوتن بەسەر کێشەو لەمپەڕەکان، بەردەوام سازو ئامادەیی هەیە.

‎با یادکردنەوەی ئەو جەژنە لەم کاتەدا، بکەینە دەرفەتێکی باش لە یەکهەڵوێستی و  بەگیانی خۆشەویستیی بۆ خاک و نەتەوە رووبەڕووی تەنگەژەو مەترسیە چاوەڕوانکراوەکان ببینەوە.

‎نەورۆز، جگە لە هاتنی بەهار و زیندوو بوونەوەی سروشت، بۆ ئێمە هەڵگری پەیامی ژیان، هیوا و ئازادیخوازی ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و زۆردارییە، لەم بۆنەیەشدا پەیامی ئارامی و سەقامگیری لەهەرێم و  ناوچەکە دەکەینە سەرمەشق و پێکەوە بەرووی ئازادی و ئاوەدانی و ئارامی هەنگاو دەنێین.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.