مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه، لەم ڕۆژەدا جەخت لەیەكڕیزی وڵات و پاراستنی دەستكەوتە دیموكراسییەكانی دەكەینەوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەبۆنەى یادى جەژنی نەورۆز، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە تویتێکیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر، پەیامێکى پیرۆزبایی بڵاوکردەوە رایگهیاند: پیرۆزبایی لە گەلی كورد و سەرجەم عێراقییەكان دەكەین بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لەم ڕۆژەدا جەخت لەیەكڕیزی وڵات و پاراستنی دەستكەوتە دیموكراسییەكانی دەكەینەوە، ئامانجمان تێپەڕاندنی بارگرانییە ئابوری و تەندروستییەكان و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتییە لەنێوان سەرجەم پێكهاتە عێراقییەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.