دوای ئه‌وه‌ی لایەنە شیعەکان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پاشگه‌زبوونه‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دوابخرێت.
له‌م باره‌یه‌وه بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: چەند لایەنێک پێیان باشە کۆبوونەوەی پەرلەمان دوابخرێت، بۆیە لە چەند خولەکی داهاتوو بڕیار لەبارەی کاتی کۆبووەنەوە دەدەین.
دكتۆر بەشیر حەداد گوتیشی: هەڵوەشاندنەوە نییە، بەپێی یاسا رێککەوتن کراوە و واژۆکراوە و مۆری لیژنەی دارایی لێدراوە، ئەوەی کە ئەمڕۆ بەیانی گۆڕاوە ئێمە وەکو سەرۆکایەتیی پەرلەمان کاری پێناکەین.
دكتۆر به‌شیر حداد گوتیشی: رێككه‌وتنی شاندی هه‌رێم و لایه‌نه شیعه‌كان هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، كێشه‌یه‌كی نێوان لایه‌نه شیعه‌كانه.
گوتیشی: ئێمه وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و ده‌قه‌ی كه ده‌ستكاری كراوه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رازی نابێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات لایەنە شیعەکان پاشگەزبوونەوە لەسەر ئەو رێککەوتنەی لە نێوان شاندی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی کرابوو لەسەر بوودجە و لایه‌نه شیعه‌كان دەستکاری رێککەوتنەکەیان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.