سەرباری رێگری ھێزە ئه‌منیه‌كانی کەرکووک، یەکێتی لاوان و یه‌كێتی قوتابیان، لە گەرەکی رحیم ئاوای ئه‌م شاره، ئاڵای كوردستانیان به‌رزكرده‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی قوتابیانی کوردستان لقی کەرکووک لە گەرەکی رحیم ئاوای شاری کەرکووک ئاگری نەورۆزیان کردووە و سەرباری رێگری ھێزە ئەمنی عێراقیەکان له کەرکووک، بەڵام ئاڵای کوردستانیانیش بەرزکردووە.
شایه‌نی باسه له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 داگیركردنی پارێزگای کەرکووک له‌لایه‌ن میلیشیا و هێزه چه‌كداره‌كان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز قه‌ده‌غه‌كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.