Erbil 14°C شەممە 28 کانونی یەکەم 12:25

لایەنە شیعەکان له‌سه‌ر رێککه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پاشگه‌زبوونه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

دوای چاپكردنی پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق، ده‌ستكاری مادده‌ی 11 كراوه‌ و پێشنیازێكی هاوپه‌یمانی سائیروون زیاد كراوه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی لایەنە شیعەکان پەشیمان بوونەتەوە لە رێککەوتنەکەی رۆژی هەینی لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی 2021.

له‌م باره‌یه‌وه‌ی ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: لایەنە شیعەکان بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه‌.

ڤیان سه‌بری گوتیشی: ئێمه‌ سازش له‌ سه‌ر مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ین.

له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: شاندی دانوستكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.