Erbil 17°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 20:04

ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی که‌رکووک گه‌رمیان: ئه‌و دۆخه‌ نائاساییه‌ی ئێستا له‌ که‌رکووک ده‌گوزه‌رێت به‌رده‌وام نابێت

یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز، یادكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌قه‌ به‌سه‌ر ناهه‌ق و سته‌مكاری
کوردستان TV
100%

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك گه‌رمیان له‌یادی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵیادی رزگاركردنی شاری كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێت: بریاری سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد و ئیراده‌ی به‌هێزی جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌ هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته‌وه‌ بۆ ڕزگاركردنی كه‌ركووك بڕیارێكی مێژوویی ئامانجدار بوو و سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ بوو كه‌ كه‌ركووك خاكی دانه‌بڕاوی كوردستانه‌ و ته‌عریبكردن و داگیركاری و چه‌واشه‌كاری هیچ كات نه‌یتوانیوه‌ ڕاستیه‌كان بشارێته‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك گه‌رمیان ..

په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك-گه‌رمیان له‌(30) هه‌مین ساڵیادی رزگاركردنی  كه‌ركووكی دڵی كوردستان له‌ راپه‌رینی  به‌هاری 1991

یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز، یادكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی  هه‌قه‌  به‌سه‌ر  ناھه‌ق و سته‌مكاری "یادی  نه‌ھێشتنی سه‌ختی و سه‌رما و سۆڵی زستان و ھاتنی به‌ھار و شادی و كه‌شوھه‌وای گونجاوه‌ و یادی سه‌ركه‌وتنی بیری پاك و ئازادیخوازه‌ به‌سه‌ر سته‌م و داگیركاری و دیكتاتۆریدا و، یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ھاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كوردییه‌".

یادی ڕزگاركرنی كه‌ركووكی دڵی كوردستانه‌ له‌ ڕژێمی به‌عس له‌ 20-3– 1991.

ئه‌مرۆ سی ساڵ به‌ سه‌ر  ڕۆژێكی گرینگ و پیرۆز و پرشنگدار له‌ ڕۆژانی سه‌ركه‌وتنی پر شانازی و شكۆ  له‌ مێژووی  تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان و گه‌یشتنی ڕاپه‌رینی مه‌زنی به‌هاری 1991 بوو به‌ قۆناغ و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی كه‌ ئامانجی له‌ مێژینه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان و شه‌هیده‌ سه‌ربڵنده‌كان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان بوو، كه‌ تێیدا كه‌ركووكی دڵی كوردستان رزگار كرا و ئاگری نه‌ورۆزی پیرۆز به‌ ئازادی له‌ شاڕه‌كه‌ هه‌ڵكرا، تێده‌په‌ڕێت.

له‌م یاده‌ پر شكۆیه‌دا جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ڕاپه‌رین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌كه‌ین.

پیرۆزبایی له‌ ڕێزدار جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و  خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان به‌ گشتی و كه‌ركووك به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین.

سه‌ری ڕێز و نوازش داده‌نووێنین بۆ ڕوحی پاكی سه‌رۆكی ڕوحیی نه‌ته‌وی كورد بارزانی مسته‌فا و كاكه‌ ئیدریسی ھه‌میشه‌ زندوو.

ڕاپه‌رین و ئازادكردنی كه‌ركووك ڕیشه‌ی بۆ خه‌بات و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. بۆ خه‌بات و شۆرش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركه‌ران له‌ جینۆساید و ئه‌نفال و ڕاگواستن و به‌رهه‌می قوربانیدانی بێ ژمار شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی كوردستان و ئامانج و ئه‌ركی نه‌ته‌ویی و نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان بوو دژ به‌ سیاسه‌تی دیكتاتۆری داگیركه‌رانی خاك و خه‌ڵكی كوردستان.

هه‌میشه‌ كه‌ركووك هێمای ئازادی و سیمبوڵی خه‌باتی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كوردستان بووه‌، بارزانیی نه‌مر فه‌رمووی (كه‌ركووك  دڵێ كوردستانه‌).

بریاری سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد و ئیراده‌ی به‌هێزی جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌ هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته‌وه‌ بۆ ڕزگاركردنی كه‌ركووك بڕیارێكی مێژوویی ئامانجدار بوو و سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ بوو كه‌ كه‌ركووك خاكی دانه‌بڕاوی كوردستانه‌ و ته‌عریبكردن و داگیركاری و چه‌واشه‌كاری هیچ كات نه‌یتوانیوه‌ ڕاستیه‌كان بشارێته‌وه‌.

به‌رهه‌می خه‌باتی دێرینی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌و ڕاپه‌رینه‌ مه‌زنه‌ قه‌واره‌ی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ چه‌ندین ده‌سكه‌وتی  گه‌وره‌ی بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر كردووه‌.

ئه‌مرۆ كه‌ركووك دوای خیانه‌تی 16ی ئوكتوبه‌ر دیسان داگیركراوه‌ و، هێزی سه‌ربازیی نامۆ له‌ شاره‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ و هێشتا ده‌نگ و عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی باڵاده‌سته‌ و نكۆڵی له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كات و هه‌مان ئه‌زموونی داگیركاری و ته‌عریبكرنی ڕژێمه‌كانی پێشوو دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، بێ سوود وه‌رگرتن له‌ مێژوو و وانه‌كانی ڕاپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان.

له‌م یاده‌ پیرۆزه‌دا جه‌ماوه‌ری شاری كه‌ركووكی خۆڕاگر دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و دۆخه‌ نائاساییه‌ی ئێستا له‌ كه‌ركووك ده‌گوزه‌رێت قه‌بوڵكراو نییه‌ و به‌رده‌وام نابێت و له‌و پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵ و ڕێگایه‌گ ده‌گرینه‌به‌ر  بۆ سه‌لماندنی كوردستانیه‌تی كه‌ركووك به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌.

دڵنیا بن ھیچ ھێزێك ناتوانێت پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان له‌یه‌ك جودا بكاته‌وه‌.

به‌رز و پیرۆزبێت یادی ئازادكردنی كه‌ركووك .

پیرۆز بێت  جه‌ژنی نه‌ورز  له‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له‌ ھه‌ر شوێنێكدا ھه‌ن .

سڵاو و درود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕاپه‌رین و سه‌رجه‌م شه‌هیده‌ سه‌ربه‌زه‌كانی كورد و كورستان .

سڵاو له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان سیمبوڵی خه‌بات و به‌رگریكار له‌ ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین و قوربانیدانی شه‌هیدان .

دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی    كه‌ركووك -گه‌رمیان

2021/3/20

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.