واین ماڕاتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی داعش به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز تایبه‌ت به كوردستان تی ڤی ، په‌یامێكی ڤیدیۆیی ناردووه‌و پیرۆزبایی ئه‌و ڕۆژه له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه: خۆشه‌ویستان خه‌ڵكی كوردستانی ئازیز جه‌ژنی نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت ،نه‌ورۆز سه‌ره‌تایه‌كی ساڵی نوێیه، بۆیه به‌ناوی خۆم و ته‌واوی هێزی هاوپه‌یمانان له عێڕاق ئه‌م یاده له گشت خێزانه‌كانتان و دۆسته‌كانتان پیرۆز ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌م یاده له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئاشتییانه و به خۆشی به‌ڕێبكه‌ن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.