Erbil 17°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 19:54

داوا له‌ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌کرێت به‌فه‌رمی دان به‌ کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌ندا بنێت

کوردستان TV
100%

گروپێك له‌ سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا، نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی  جۆ بایدن، كردووه‌ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی دان به‌ كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌ندا بنێن.

38 سیناتۆر له‌ ھه‌ردوو پارتی كۆمار و دیموكرات واژۆیان له‌سه‌ر نامه‌كه‌ كردووه‌ و تیایدا گوتارێكی ساڵی رابردووی بایدن-یان وه‌بیرھێناوه‌ته‌وه‌ و ھاتووه‌: "له‌ رابردوودا ئه‌و رووداوانه‌تان به‌ "كۆمه‌ڵكوژی" ناساندبوو له‌ ئێستاشدا داواتان لێده‌كه‌ین وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی دان به‌ كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌ندا بنێن".

له‌ پاشكۆی نامه‌كه‌شدا پڕۆژه‌ بڕیارێك ھه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2019دا ھه‌ردوو باڵه‌كه‌ی كۆنگرێس په‌سه‌ندیان كردوه‌ "رووداوه‌كانی 1915 به‌ كۆمه‌ڵكوژی" بناسێندرێت، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ بایدن پشتیوانی ئه‌م بڕیاره‌ی كۆنگرێس بكات.

له‌ نامه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كابینه‌كانی پێشووتری حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ھه‌نگاوێكی جدییان نه‌ناوه‌ و بێده‌نگییان ھه‌ڵبژاردوه‌. به‌ڵام پێویسته‌ كابینه‌كه‌ی بایدن ئه‌م بێده‌نگییه‌ بشكێنێت.

به‌گوێره‌ی تۆماره‌ مێژووییه‌كان‌ له‌ 24 نیسانی ساڵی 1915 عوسمانییه‌كان پرۆسه‌ی قه‌تل و عامكردنی ئه‌رمه‌نییه‌كانیان ده‌ست پێكردووه‌و كه‌تیایدا به‌هه‌زاره‌ها كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی .

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.