Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:42

دایکێکی مه‌کسیکی به‌هۆی کۆرۆنا ره‌نگی شیری ده‌گۆڕێت

کوردستان TV
100%

 كاریگه‌ری كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌سی تووش بوو ، دوای چاكبوونه‌وه‌شی به‌شێوه‌ك له‌ شێوه‌كان هه‌وكردنی نه‌رێنی له‌ جه‌سته‌ی، تووشبووه‌كه‌  دروست ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی زۆر به‌هێز تووشی كۆڕۆنا ده‌بن. 
 ئانا كۆرتز، دایكێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵانه‌ و له‌ ناوچه‌ی مۆنتێری له‌ مه‌كسیك ده‌ژی توشی شۆك بوو به‌وه‌ی كه‌ بینی ره‌نگی شیری گۆڕاوه‌ بۆ سه‌وز، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
ئانا چه‌ند جارێك پشكنینی ئه‌نجامدا به‌شێك له‌ پزیشكان پێیان وابوو به‌هۆی گۆڕانكاری له‌ سیستمی خۆراكی ره‌نگی شیری گۆڕابێت، به‌ڵام ئانا ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ جۆره‌ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌نجامدابێت.
شایانی باسه‌، پسپۆڕه‌ رێنمایی ئه‌و دایكه‌ی كردوه‌، كه‌ به‌رده‌وامبێت له‌ شیرپێدانی منداڵه‌كه‌ی، چونكه‌ ئه‌و شیری دایك پڕه‌ له‌ ڤیتامینی  منداڵ له‌ زۆر نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت.

ژێده‌ر- سكای نیوز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.