Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:24

32 سواڵکه‌ر له‌ قه‌ڵادزێ ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند:به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر 32 سواڵكه‌ری ده‌ستگیر كرد.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

 پاش ئەوەی بە بەردەوامی هاوڵاتیان لە پۆلیس سکاڵای ئەوەیان دەکرد ژمارەیەکی زۆر لە سواڵکەر کە ئافرەت و منداڵن ڕوو دەکەنە قەڵادزێ بەمەبەستی سواڵکردن، ئەو سواڵکەرانە کە زۆربەیان قەرەجن ڕۆژانی هەینی وەکو دەرفەتێک بۆ خۆیان دەقۆزنەوە و دەچنە ناو مزگەوتەکان بەمەبەستی بەدەستهێنانی پارە و بەمەش ببونە هۆی بێزارکردنی ئەو هاوڵاتیانەی بۆ بەجێهێنانی عیبادەت و نوێژی هەینی دەچنە ماڵی خودا.

بەوەشەوە ناوەستن لە دەرگای ماڵەکان دەدەن و داوای پارە دەکەن، هەیانە وەکوو ئەوەی قەرزی لەسەر هاوڵاتیان بێ تا پارەکە وەرنەگرن لە شوێنەکە ناڕۆن هاوکات بۆ هەمان مەبەست هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر ( مکافحە ) لەناو مزگەوتەکاندا 32 ئافرەت و منداڵیان دەستگیر کرد و پاش پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێیان تا جارێکی نەگڕێنەوە ناو مزگەوتەکان سەرجەمیان ئازادکران.

بەوتەی هاوڵاتیان زۆرێک لەو سواڵکەرانە گوێ نادەن بەوەی تا وتاری هەینی تەواو دەبێ و ڕاستەوخۆ خۆیان دەکەن بەناو خەڵکدا و داوای پارە دەکەن، ئەمەش وایکرد هێندەی تر هاوڵاتیان بێزار بکات لەم دیاردە ناشارستانیە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.