Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:34

لیژنەی پەروەردەى پەرلەمانی کوردستان ڕاگه‌ێندراوێکی له‌باره‌ی خۆپیشاندانی قوتابیانی 12ـی ئامادەیی لە پارێزگای سلێمانی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: : بەداخەوە بەهۆی خۆپیشاندانی چەند ڕۆژەی قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە پارێزگای سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی ڕوویداو کار گەیشتە تەقەکردن بەسەر قوتابیاندا، ئێمە نیگەرانیمان لەم ڕووداوە ڕادەگەیەنین و لەپاڵ ئەمەشدا داواکارین قوتابیان بە ئاکاری بەرزی پەروەردەیی و نموونەیەکی جوانی داواکردنی ماف داوای مافە ڕەواکانیان بکەن و پەیامی خۆیان بگەیەنن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام لە پەیوەندیدا بووین لەگەڵ بەڕێز وەزیری پەروەردە ، بەسوپاسەوە ژمارەیەک بریاری گرنگیان داوە لە بەرژەوەندی قوتابیان وەک :

١-لە ھەفتەیەکدا تەنھا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێن.

٢-لیژنەیەکی پسپۆڕ و شارەزا پێکھاتووە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرام ( منھج) ، وەک پێشتریش ڕایانگەیاندبوو مەنهەج بە گوێرەی ڕۆژەکانی خوێندنی وەرزی دووەم دیاری دەکەن و پێش دەستپێکی خوێندنی وەرزی دووەم ئەو بابەت و بەندانەی پێویست نین ڕایدەگەیەنن .

٣- بۆ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم ١٣ ڕۆژ مۆڵەتی دیکە دراوە بە قوتابیان.

٤- داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کەوا تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە ١٩ ی ٦ پێشبخەن بەجۆرێک ٤٠ ڕۆژ لەبەردەم قوتابیان بێت بۆ باشتر خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی وزاری ، پەنا بەخوا لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا وەزارەتی پەروەردەوە وەلامی داواکاریەکەمان دەدەنەوە .

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: بەھیوای ئایندەیەکی گەش بۆ قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز.

عبدالسلام دۆلەمەری سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-پەرلەمانی کوردستان ٢٠٢١/٣/١٩

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.