كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكرد ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته له‌سه‌ر دیاریكردنی پشكی هه‌رێم له بودجه و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی 2021ی عێراق.
دوای گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان، فراكسیۆنه شیعه‌كان چه‌ند پێشنیارێكی نوێیان خسته‌ڕوو بۆیه دانیشتنه‌كه هیچ ئه‌نجامێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه و دواخرا.
ئاژانسی هه‌واڵی سۆمه‌ریه نیوز بلاویكردۆته‌وه كه‌مێك پێش ئێستا له نووسینگه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له نێوان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كوتله و فراكسیۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیدا به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه به بێ هیچ ئه‌نجامێك دواخرا.
بەهۆى دواکەوتنى په‌رله‌مانتاره شیعەکانى لیژنەى دارایى، کۆبونەوەى لیژنەى دارایى و پەرلەمان بۆ پەسەندکردنى پڕۆژە یاساى بودجه‌ی گشتی له كاتی دیاریكراوی خۆیدا دواکەوت كه بڕیاربوو له كاتژمێر یازده‌ی پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجامبدرێت به‌ڵام كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ده‌ستیپێكرد تایبه‌ت به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مادده‌كانی 10 و 11ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی 2021ی عێراق كه تایبه‌ت به پشكی هه‌رێم له پڕۆژه یاساكه.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به ئاژانسی سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه به‌شێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆكن له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژەى كه لە حکومەتەوە هاتووە، بەڵام لایەنە شیعیەکان پێشنیارێکى دیکەیان هەبوو کە هەرێم چوارسه‌د و شه‌ست هەزار بەرمیل نەوت رادەستى سۆمۆ بکات لە جیاتى دووسه‌د و په‌نجا هەزار بەرمیل، بەڵام خەرجى کۆمپانیاکان و دەرهێنانى لێدەگێردرێتەوە هه‌روه‌ها و سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كان ئه‌مه‌ش پابه‌ندبوونێكی قورسه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.