Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:46

به‌ وێنه‌.. پۆلیسی هه‌ولێر له‌ بۆسه‌یه‌کدا سێ که‌س به‌ تۆمه‌تی ڕفاندنی هاووڵاتییه‌ک ده‌ستگیرده‌کات

له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنیدا داوای 8هه‌زار دۆلاریان كردبوو
کوردستان TV
100%

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ بۆسه‌یه‌كدا سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تی ڕفاندنی هاووڵاتییه‌ك ده‌ستگیر كران.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر،بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دوای لێکۆڵینەوە و چاودێرییەکی چڕ و بەدەستهێنانی زانیاری، لە بۆسەیەکدا سێ کەسیان بە تۆمەتی ڕفاندنی هاووڵاتییەک به ناوی (ا.ھ.ز) دەستگیر کرد، کە لە بەرامبەر ئازادکردنیدا، داوای زیاتر لە (8 هەزار دۆلار)یان کردبوو.

تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی (ف.م.ر) و (ز.م.ر) و (م.د.ز)، کە لە شوێنێک چاوەڕێی وەرگرتنی بڕەپارەکە بوون، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە قۆڵبەست کران و درانە دادگا.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: ڕفێندراوەکەش دوای ئازادکردنی، ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

766

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.