Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:47

مه‌سرور بارزانی: پێویسته‌ هه‌موومان به‌یه‌که‌وه‌ به‌ره‌نگاری جۆری نوێی ڤایۆرسی کۆڕۆنا ببینه‌وه‌

کوردستان TV
100%

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ توێكدا له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دووباره‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

ڕاشیگه‌یاند: پێویسته‌ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ببینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕاشیگه‌یاندووه‌: خۆتان و خۆشه‌ویستانتان بپارێزن، تكایه‌ ده‌مامكه‌كانتان ببه‌ستن و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان په‌یڕه‌و بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.