Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:35

جێگری سەرۆکى هه‌رێم پێشوازی لە بەرپرسى ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان کرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢١/٣/١٨ لە سلێمانی، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کۆلۆنێڵ دەیڤد ولیەمس بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی ژووری هاوپەیمانانKCC و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێ کرا و هەدوولا هاوڕا بوون کە پرۆسەکە قۆناغى باشی بڕیوە و هەنگاوەکان جێگای دڵخۆشین، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێ ئیرادەی زیاتر لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا هەبێت تا پرۆسەکە زوو بە ئەنجام بگات.

لاى خۆیەوە بەڕێز جێگری سەرۆک دووپاتى کردەوە کە هەوڵی جددی دەدات بۆ خێراکردنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هەروەها باسى لە هەڕەشەى جددیى چەکدارانی داعش لەسەر ناوچەکە کرد، بەتایبەتیش ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بۆیە دەبێت هەوڵەکان توندوتۆڵتر بکرێن بۆ لاوازکردنیان.

شاندی سەربازیی هاوپەیمانان دڵنیایییان دا لە پاراستنی ناوچەکە بەرامبەر هەر مەترسییەکی داعش، هەروەها جەختیان لە بەردەوامیى یارمەتییە سەربازییەکانیان بۆ مەشق و ڕاهێنان و هەر پێویستیەکی سەربازی بۆ ئێستا و داهاتوو، کردەوە.

بەرپرسى ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان و شاندی یاوەری جەختیان لەوە کردەوە کە یارمەتییە سەربازییەکانیان بۆ پێشمەرگە و گفتوگۆى نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە بۆ سەرکەوتن و یەکخستنەوەیان بەردەوام دەبن، بەڕێز جێگری سەرۆکیش سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکارى و پشتیوانییان دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.