ئەمڕۆ رێکەوتی 18/3/2021 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی بهڕێوهبهری گشتی زەوی و زار و بهڕێوهبهری گشتی توێژینەوەو رێنمایی کشتوکاڵی و ژمارەیەک بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە قایمقامی قەزایی پێنجوێن و ژمارەیەک وەبەرهێنەر و نوێنەرایەتی خاوەن کارەکان.
دواتر کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجام درا، بۆ مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون و گفتۆگۆکردن دەربارەی کێشە و داخوازیەکان و پرۆژەکانی پەرەپێدان و بەبازاڕ کردنی بەرهەمی جوتیاران و گرنگی دانی زیاتر و بونیادنانی پرۆژەکانی ئاودێری .
دوابەدوای ئاڵوگۆڕی و خستنەڕووی سەرجەم سەرنج و داواکاریەکان، چەندین راسپاردە و بڕیاری گرنگ گەڵاڵە و پەسندکران، کە لە داهاتوو دەبێته هۆی وەچەرخان و خزمەت و پەرەپێدانی زیاتری سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری لە دەڤەری پێنجوین .
راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.