Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 04:15

که‌شناسی هه‌رێمی کوردستان: پله‌کانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


کەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی هه‌ینی بڵاوکردەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و  ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان  ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

كه‌شناسی راشیده‌گه‌ێنێت:  ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 21 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 23 پله‌ ، دهۆک 20 پله‌ ، کەرکوک 27 پلە .

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌سبه‌ی هه‌ینی 19 ى 3 ى 2021،  لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 22 پلە، دهۆک 18 پله‌ ، کەرکوکیش 25 پله‌ی سیلیزی‌ دەبێت.

 

 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.